وته‌بێژی حه‌شدی شه‌عبی رایگه‌یاند، هه‌ماهه‌نگی له نێوان فه‌رمانده‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و پێشمه‌رگه هه‌بووه‌و له زۆر ناوچه پێكه‌وه كاریان كردووه‌و لێكتێگه‌یشتنیان هه‌بووه.
بەپێی هەواڵ دەری ئەهلی بەیت.ع.ابنا: له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا كه ماڵپه‌ڕی فه‌رمی حه‌شدی شه‌عبی بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئه‌حمه‌د ئه‌سه‌دی وته‌بێژی حه‌شدی شه‌عبی رایگه‌یاندووه، "فه‌رمانده‌كانی پێشمه‌رگه‌و حه‌شدی شه‌عبی له جه‌له‌ولاو سه‌عدیه پێكه‌وه كاریان كردووه".
دوێنێ یه‌ك شه‌ممه، سه‌ربه‌ست له‌زگین، سه‌رپه‌رشتیاری میحوه‌ری شنگالی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به ئاژانسی ئه‌نادۆڵ-ی رایگه‌یاندبوو، حه‌شدی شه‌عبی "تاكلایه‌نه و به‌بێ گوێدان به رێككه‌وتن"، ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی بۆ كۆنتڕۆڵكردنی ناحیه‌ی قه‌یره‌وان سه‌ر به پارێزگای شنگال ده‌ستپێكردووه.
له‌و باره‌یه‌وه وته‌بێژی حه‌شدی شه‌عبی ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، ئه‌وان مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و پرسه‌دا له‌رێگه‌ی كه‌ناڵی راگه‌یاندنه‌وه ناكه‌ن، به‌ڵكو له‌رێگه‌ى كه‌ناڵه فه‌رمییه‌كانی نێوان حه‌شدو هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌دا مامه‌ڵه ده‌كه‌ن.
سه‌رپه‌رشتیاری میحوه‌ری شنگالی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردبوو،"هه‌رچه‌ند بڕیاروابوو به پێی رێككه‌وتنی سه‌ربازی نێوان به‌غداو هه‌ولێر ئۆپه‌راسیۆنێكی هاوبه‌شی سه‌ربازی سوپای عێراق و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه بۆ كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی ناوچه‌كانی ژێر ده‌ستی داعش ده‌ست پێبكه‌ین، به‌ڵام به‌داخه‌وه حه‌شدی شه‌عبی ده‌ستپێشخه‌ری كرد و به بێ گوێدان به رێككه‌وتن هه‌ستا به ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی".
حه‌شدی شه‌عبی ده‌ڵێت ئامانجی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ی گه‌یشتنه به سنوری سوریا، به‌ڵام سه‌ربه‌ست له‌زگین ده‌ڵێت " وه‌ك له‌سه‌ر ئه‌رزی واقعدا ئه‌و شوێنه‌ی حه‌شدی شه‌عبی تێیدا شه‌ڕ ده‌كات ٦٠ بۆ ٧٠ كیلۆمه‌تر دووری سنووری سووریایه، ئامانجی سه‌ره‌كی ئه‌وان كردنه‌وه‌ی رێگه‌یه‌كی وشكانی نێوان عێراق و سووریایه له‌گه‌ڵ حزبوڵڵا و گرووپه شیعه‌كانی دیكه، ئه‌مه‌ش هه‌ڕه‌شه‌یه له‌سه‌ر گوند و ناوچه سنوورییه‌كانی سووریا".